ئەمریکا هەنگاوێکی دژ بە عێراق گرتەبەر

(0) / / ئەمەریکا / عێراق ئەمریکا ڕۆژنامەی شەرق


Nov 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
سوپای ئەمریکا ئاڵوگۆڕی زانیاریی لە گەڵ سوپای عێراق ڕاگرت.
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە پاش هێرشەکانی ئەم دواییەی گرووپە چەکدارەکانی بەرەی خۆڕاگری بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بە تایبەت بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، سوپای ئەمریکا ئاڵوگۆڕی زانیاریی لە گەڵ فەرماندە سەربازییەکانی عێراق ڕاگرتووە.
ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێرشەکانی گرووپە عێراقییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بە تەواوی ئامانجەکانی پێکاوە.
ئەمریکا پێی وایە کە وردەکاری نێو بنکە سەربازییەکان دزەی پێکراوە و دراوەتە گرووپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی بە درووستی هێرشەکانیان بکەن.