سودانی: هەڵوێستمان لە گەڵ ئێران ڕێکدەخەین

(0) / / ئاسیا / فەڵەستین محەممەد شیاع سودانی بەغدا عێراق غەززە


Nov 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ تاران و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران وتی کە زریانی ئەقسا ئەنجامی تاوانەکانی ئیسرائیلە لە دژی گەلی فەڵەستین
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: سەردانەکەم بۆ تاران جەختکردنەوەیە لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران و گرنگترین بەشی وتووێژەکەشم لە گەڵ بەڕێز ڕەئیسی لە سەر پرسی فەڵەستین و تاوانەکانی دژ بەم گەلە بووە.
سودانی جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لە سەر پرسی فەڵەستین کردەوە و وتی کە قەیرانی ئێستای فەڵەستین لە ئەنجامی ئەو هەموو تاوانەی ئیسرائیل لە دژی ئەم گەلە بووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دانیشتووانی غەززە لە گرتووخانەیەکی گەورەدا بوون و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بەرامبەر بەوان شکستی هێناوە.
محەممەد شیاع سودانی وتی کە ئەوانەی داوای ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕی غەززە دەکەن دەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕ و کوشتاری ڕێکخراو و پلان بۆ داڕێژراوی خەڵکی غەززە گوشار لە سەر ئیسرائیل دابنێن.
ناوبراو وتی: بڕیاری ڕێگری لە پەرەسەندنی ئەم شەڕە لە دەستی ئەوانەدایە کە بەم جۆرە لە غەززە تاوان دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: بەغدا و تاران هەوڵی هاوئاهەنگکردنی هەڵوێستەکانی خۆیان و گوشارخستنە سەر وڵاتانی کاریگەر بە مەبەستی ڕاگرتنی بۆردومان و کوشتنی خەڵکی غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە دەدەن.