عێراق: پێویستمان بە هێزەکانی ئەمریکایە
(0) /
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئەمنی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پێویستییەکی زۆری بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا هەیە و ئەوان بە پێی ڕێکەوتنی هاوبەشی بەغدا – واشنتن لە عێراقدا ماونەتەوە.
خالید یەعقوبی ڕایگەیاند کە بنکەی سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا نییە بەڵام ڕاوێژکاران و شارەزایانی سەربازی بە ئامانجی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و ئاسمانی لە عێراقدان و پێویست بە مانەوەی ئەوان هەیە.
ناوبراو داوای ئەوەیکردووە کە عێراق بە هەڵوێستی کەسێک (ئاماژە بە موقتەدا سەدر) تووشی کێشەی ستراتیژی نەبێت.
یەعقوبی ڕایگەیاند کە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە پێی ڕێکەوتنی هاوبەشی هەر دوو وڵاتە.
تێبينيێك بنێرە: