عێراق دوو کەمپ بۆ گرووپە چەکدارە نەیارەکانی ئێران دەکاتەوە

(0) / / كوردستان / قاسم ئەعرەجی عێراق


Nov 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتی ئەمنی لە گەڵ ئێران، دوو کەمپی تایبەت لە ناوچەکانی سلێمانی و هەولێر بۆ نیشتەجێکردنی کوردانی نەیاری تاران دەکاتەوە.
قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند کە عێراق دوو کەمپ بۆ نیشتەجێکردنی گرووپە چەکدارە نەیارەکانی ئێران لە ناوچەکانی سلێمانی و هەولێر دەکاتەوە و ئەمەش ڕەنگە ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لە نێوان ئێران و عێراق بێت.
ناوبراو وتی کە عێراق هەوڵ دەدات کێشەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بە وتووێژ چارەسەر بکرێت.
ئەعرەجی وتی کە لە پاش 14 کۆبوونەوە لە بەغدا، تاران، هەولێر و سلێمانی و بە چاودێری سەرۆک وەزیرانی عێراق، گرووپە چەکدارە نەیارەکانی ئێران لە سنورە هاوبەشەکانی ئەم وڵاتە دوور خراونەتەوە و لە ئێستادا بۆ نیشتەجێکردنیان لە دوو کەمپی ژێر چاودێری حکومەتی عێراقدا کار دەکەین.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەبارەت بە کێشەی ئاو لە گەڵ ئێران وتی کە چارەسەری ئەم کێشەیە لە ڕێکەوتنی ساڵی 1975 دایە و لایەنی ئێرانی داوای کاراکردنەوەی ئەم ڕێکەوتنەی کردووە.