ئەمریکا ژنە کوردێکی وەک باڵیۆزی خۆی لە میسر دەستنیشان کرد

(0) / / ئەفریقیا / ئەمریکا هەولێر میسر


Nov 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەمریکا باڵیۆزێکی نوێی بۆ میسر دەستنیشان کرد، ئەویش ژنە کوردێکە و ڕایگەیاندووە کە شانازی بە کوردبوونی خۆیەوە دەکات.
هیرۆ مستەفا ئەو ژنە کوردەیە کە لە بنەڕەتدا خەڵکی هەولێرە و ساڵانێکە دانیشتووی ئەمریکایە و ئێستا لە لایەن واشنتنەوە وەک باڵیۆز لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەستنیشان کراوە.
باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە قاهیرە خاوەنی ئەزموونێکی زۆری دیپلۆماسییە و لە چەندین باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی ئەمریکا چالاکی کردووە.
هیرۆ مستەفا خوێندنی لە زانکۆی جۆرج تاون لە واشنتن تەواو کردووە و ماستەریشی لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی پرنستن لە نیوجێرسی هەیە.