ئەردۆغان: ئیسرائیل دەبێت تەواوی گیراوانی فەڵەستینی ئازاد بکات

(0) / / ئەورووپا / ئیسرائیل تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Nov 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە ئیسرائیل دەبێت تەواوی گیراوانی فەڵەستینی ئازاد بکات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە دەبێت گوشارەکان لە سەر ئیسرائیل بۆ دەستەبەرکردنی چوونە دەرەوەی برینداران لە غەززە چڕ بکرێتەوە.
ناوبراو وتی: ئامانجی ئێمە ئاگربەستە لە غەززە و هەموو ڕێوشوێنێک لە سەر ئەمە دەگرینەبەر.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئیسرائیل دەبێت سەرجەم گیراوانی فەڵەستینی ئازاد بکات و حەماسیش دەبێت بارمتەکان ئازاد بکات.
ناوبراو وتی: حەماس هەوڵی هێشتنەوەی بارمتەکان لای خۆی نادات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی: نتانیاهۆ چاوەڕوانی ڕۆژانی خەراپتر دەکات و لە سەدا 60 تا 70 ی ئیسرائیلییەکان دژی ناوبراون.