دەیڤید کامیرۆن وەک وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەستنیشان کرا

(0) / / ئەورووپا / دەیڤید کامیرۆن بەریتانیا ئەورووپا


Nov 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا وەک وەزیری دەرەوەی نوێی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرا.
لە کاتێکدا کە گۆڕانکارییەکانی کابینەی ڕیشی سوناک بەردەوامە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند کە دەیڤید کامیرۆن وەک وەزیری دەرەوەی نوێی ئەو وڵاتە دەستنیشان کراوە.
کامیرۆن تەمەنی 57 ساڵە و ساڵی 2016 پاش ئەوەی کە لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا بهێڵێتەوە، دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیران کێشایەوە، ناوبراو 2010 تا 2016 سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بووە.
ئەمە دووەم جار لە پاش شەڕی جیهانی دووەمە کە لە بەریتانیا سەرۆک وەزیرانێک بۆ کابینە دەگەڕێتەوە.