ئەگەری ئاگربەستی 5 ڕۆژەی غەززە لە ئارادایە

(0) / / ئاسیا / فەڵەستین حەماس ئیسرائیل


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک لە کابینەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب و حەماس لە سەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان، زیندانییەکان و ئاگربەستێکی کاتی لە ڕێکەوتن نزیک بوونەتەوە.
دەیڤید ئیگناتیوس لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل و حەماس لە ڕێکەوتن نزیک بوونەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری چارەسەرکردنی دوایین وردەکارییەکان، ڕێکەوتنەکە دەتوانرێت لە ماوەی چەندین ڕۆژدا ڕابگەێندرێت.
سەرچاوەکانی ئیسرائیلی بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە کە لە سەر چوارچێوەی گشتی ڕێکەوتن کراوە.
ئیسرائیل داوای ئازادکردنی 100 ژن و منداڵی لای حەماس کردووە بەڵام ژمارەکە لەو کەمتر دەبێت.
دیلە ئیسرائیلییەکان لە گەڵ گرووپێک لە ژنان و گەنجانی فەڵەستینی کە لای تەل ئەبیب زیندانی کراون، ئاڵوگۆڕ دەکرێن.