ئەمریکا ئیمتیازێکی گەورە بە ئێران دەدات

(0) / / ئاسیا / عۆمان ئەورووپا دوناڵد ترەمپ عێراق ئێران


Nov 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە واشنتن ئەمڕۆ سێ شەممە ڕەزامەندی لە سەر ئازادکردنی 10 ملیار دۆلار لە پارەی هەناردەی کارەبای ئێران بۆ عێراق ئازاد بکات و ئەم پارەیە دەخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکانی ئێران لە ئەورووپا و عۆمان.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە 14 ی تشرینی دووەمی 2023 ڕەزامەندی لە سەر ئازادکردنی 10 ملیار دۆلار لە پارەی هەناردەی کارەبای ئێران بۆ عێراق دەرببڕێت.
بەم پێیەش، ئەو لێخۆشبوونەی کە ئەمریکا بۆ یەکەم جار بۆ گەیشتنی ئێران بە سەرچاوە داراییەکانی لە عێراق لە مانگی تەمموز ڕایگەیاندبوو، درێژ دەکرێتەوە.
بڕیارەکەی ئەمریکا موڵەتی ئەوە بە حکومەتی عێراق دەدات کە پارەی هاوردەی کارەبای ئێران بخاتە سەر هەژمارە بانکییەکانی ئەم وڵاتە لە ئەورووپا و عۆمان.
دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بۆ یەکەم جار موڵەتی هاوردەکردنی غاز و کارەبای ئێرانی بە عێراق دا، بە مەرجێک کە پارەکەی لە سەر هەژمارێک لە بەغدا بمێنێتەوە. جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا درێژەی بەم سیاسەتە داوە بەڵام لە مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە موڵەتی ئەوەی داوە کە عێراق بتوانێت زیاتر لە 10 ملیار دۆلار لەو پارەیە بنێرێتە دەرەوە تا ئێران بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆڤدۆستانەکانی بەکاری بێنێت.
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی 2023 لە گەڵ هاوتا عێراقییەکەی لە سەر ئەم بابەتە کۆبووە.