بنکەی سەربازی عەین ئەسەد جارێکی دیکە کرایەوە ئامانج

(0) / / ئەمەریکا / سوریا عێراق عەین ئەسەد


Nov 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد جارێکی دیکە کراوەتەوە ئامانج.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.
هێشتا لە سەر زیانەکانی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لەم ماوەیەدا 55 جار هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و سوریا و بەو هۆیەوە 59 کەس بریندار بوون.