چارەنووسی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پاش حەلبوسی چۆن دەبێت؟

(0) / / فایلی تایبەت / محەممەد حەلبوسی سالم حەواس عێراق


Nov 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری لادانی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی لە پۆستەکەی دەرکرد. بەدەر لە کاردانەوە جیاجیاکان، لە ئێستادا قسە و باسی گرنگ ئەوەیە کە شوێنەکەی حەلبوسی چۆن پڕ دەکرێتەوە.
سالم حەواس شارەزای یاسایی عێراقی ڕایگەیاندووە کە بە پێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و بە تایبەت مادەی 12 ی، سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەبێت لە یەکەم دانیشتنی پاش کۆتایی ئەندامێتی، دوورخستنەوە یان بەتاڵبوونی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی نێوان فراکسیۆنە سیاسییەکان هەڵبژێرێت.
ناوبراو وتی کە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان لە لایەن جێگری یەکەم یان دووەمی سەرۆکی پەرلەمانەوە بە پێچەوانەی یاسایە و تەنانەت سەرەڕای دواکەوتنی دانیشتنەکانی بە هۆی تەواونەکردنی نیسابی یاسایی، دەبێت دانیشتنەکان لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بەڕێوە ببرێت.
ئەو شارەزا یاساییە وتی کە بە پێی مادەی 55 ی دەستووری عێراق، سەرۆکی پەرلەمان دەبێت لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا و بە دەنگدانی نهێنی بە زۆرینەی دەنگەکان هەڵبژێرێت.
وتیشی کە پەرلەمانی عێراق دەبێت لە یەکەم دانیشتندا سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت.