نەتەوە یەکگرتووەکان: ناردنی هاوکارییەکان بۆ غەززە جارێکی دیکە ڕاگیراوە

(0) / / ئاسیا / غەززە


Nov 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرنامەی جیهانی خۆراکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە WFP ڕایگەیاندووە کە ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دیسانەوە ڕاگیراوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە ناردنی هاوکارییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ غەززە ئەمڕۆ هەینی بە هۆی کەمبوونی سووتەمەنی و پچڕانی پەیوەندییەکان، جارێکی دیکە ڕاگیرا.
بەرنامەی جیهانی خۆڕاکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە برسێتی لە نێو دانیشتووانی غەززە بووەتە قەیرانێکی گەورە.
سیندی مەک کین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیهانی خۆراک هاوپەیوەند بەمە ڕایگەیاندووە کە نزیکەی نێوی دانیشتووانی غەززە پێویستی بەپەلەیان بە مادە خۆراکییەکان هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هیچ ئاو و خۆراکێک لە غەززەدا بوونی نییە و تەنیا بەشێکی زۆر کەمی پێداویستییەکانی خەڵک لە ڕێگای سنورەکانەوە هاوردە دەکرێت.