ئایا حەلبوسی دەستگیر دەکرێت؟

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی عێراق عەلی زوبەیدی


Nov 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەردەکرێت.
عەلی زوبەیدی ڕایگەیاندووە کە بە دوورخستنەوەی حەلبوسی پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل لە بار برا و چەندین دۆسیەی دیکەش هەیە کە ڕوبەڕوی دەکرێتەوە و لە سەری سزا دەدرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە چەندین دۆسیەی دیکەی گەندەڵی سەبارەت بە سندۆقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا سوننەکان و سوودمەندانی یاسای دەزگای شەهید و خانەنشینی و دەستپاکی و دۆسیەی زەوییەکانی وەفا لە ئەنبار ڕوبەڕوی حەلبوسی دەکرێتەوە.