دەست لە کار کێشانەوەی وەزیرەکانی سەر بە حەلبوسی ڕەتکرایەوە

(0) / / ئاسیا / عێراق محەممەد شیاع سودانی


Nov 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای دەست لە کار کێشانەوەی وەزیرەکانی سەر بە حیزبەکەی محەممەد حەلبوسیی ڕەتکردەوە.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە تێڕوانینی حکومەت دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی سیاسی سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکە و ئامانجەکەشی پابەندبوونە بە بەردەوامی سەقامگیری سیاسی بە شێوازێک کە یەکگرتوویی کۆمەڵگا بپارێزێت و کەشێکی سەقامگیر لە پێناو گەشە و پێشکەوتنی وڵات دابین بکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەم هۆیەوە دەست لە کار کێشانەوەی وەزیرەکانی سەر بە کوتلەی تەقەدوم ڕەتدەکرێتەوە.
سودانی ڕایگەیاند کە ئەو وەزیرانە دەبێت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک بۆ دەوامی خۆیان بگەڕێنەوە.