جەعفەر شێخ مستەفا: مافی خەڵکە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت
(0) /
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە خەڵک مافی خۆیە داوای جێبەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانیان بکەن.
جەعفەر شێخ مستەفا پەیامێکی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئێمە خەباتمان لە پێناو هیوا و خەونەکانمان بۆ گەیشتن بە ئازادی و پاراستنی خوێنی شەهیدەکان کردووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە خەڵک مافی ئەوەی هەیە ژیانێکی شایستەیان هەبێت بەڵام لە پاش ڕاپەڕین بە هۆی پەرتەوازەیی و نەبوونی یەکڕیزی و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ زۆرێک لەو خەون و ئاواتانە نەهاتنەدی.
جێگری سەرۆکی هەرێم جەختی لەوە کردووەتەوە کە مافی خەڵکە داواکارییە ڕەواکانیان جێبەجێ بکرێت و ئێستاش کات درەنگ نییە و دەکرێت بە ڕاوێژ و وتووێژ کێشەکان چارەسەر بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: