قەتەر: لە ئاگربەستی غەززە نزیک بووینەتەوە

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل غەززە قەتەر ماجد ئەنساری


Nov 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە پرۆسەی نێوەندگێڕی وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
ماجد ئەنساری ڕایگەیاند کە هێشتا ڕێکەوتنی کۆتایی لە سەر ئاگربەستی غەززە نەکراوە و بە ڕاگەیاندنی فەرمی ئاگربەست تەواوی وردەکارییەکان دەخەینەڕوو.
ناوبراو وتی کە 492 تەن هاوکاری قەتەر بە 13 فڕۆکە بۆ خەڵکی غەززە نێردراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختی لە سەر پێکهێنانی لێژنەیەکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە تاوانەکانی ئیسرائیل بە تایبەت لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانە و قوتابخانەکان کردەوە.