ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕەخنە لە باڵیۆزی ئەمریکا دەگرێت

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا عێراق بەغدا عامر فایز


Nov 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا چەند ڕاپۆرتێکی لە سەر دۆخی نەختێنەیی و ئابوریی ئەم وڵاتە بۆ حکومەتی واشنتن بەرز کردووەتەوە بەڵام هیچ یەک لەو ڕێکارانە سوودی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار نەبووە.
عامر فایز ئەندامی لێژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا پشتیوانی لە بڕیارەکانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە قەیرانی دۆلار لە عێراق دەکات بەڵام هیچ یەک لەو بڕیارانە ڕۆڵی ئەرێنیی لە پشتیوانیکردن لە بەهای دینار نەبووە.
ڕاشیگەیاندووە کە باڵیۆزی ئەمریکا چەند ڕاپۆرتێکی لە سەر دۆخی ئابوری عێراق داوەتە کاربەدەستانی واشنتن و ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکانی بۆ حکومەتی بەغدا ئاشکرا نەکردوون.