سکاڵا لە سەر مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب تۆمار کرا
(0) /
ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایان لە سەر سەرۆک و وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم تۆمار کردووە.
ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایان لە سەر مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب تۆمار کردووە و داوایان کردووە کە پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە و دابەشکردنی مووچە.
ئەوان داوایان کردووە کە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم لە دژی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران هەڵبوەشێتەوە.
ناوی ئەو کەسانەی کە سکاڵایان لە دژی سەرۆک و وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم تۆمار کردووە، بریتییە لە ئەژی بەرزان عارف، محەممەد حوسێن کەریم، خەبات لەتیف عارف، نەجمەدین محەممەد ساڵح، دلاوەر عەلی محەممەد، ئاوات ئازاد محەممەد تاڵ، دڵشاد محەممەد ئەمین، سامان عەلی ساڵح و ڕێبوار باهیر ئەحمەد.
تێبينيێك بنێرە: