قوباد تاڵەبانی داوایەک لە مامۆستایان دەکات

(0) / / كوردستان / عێراق قوباد تاڵەبانی


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە مامۆستایان کرد بە مەبەستی ڕێگری لە زیانی زیاتری کەرتی پەروەردە، بۆ هۆڵەکانی خوێندن بگەڕێنەوە.
قوباد تاڵەبانی وتی: هیوادارین مامۆستایان ڕێگایەکی دیکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان بدۆزنەوە تا پرۆسەی خوێندن ئاسایی ببێتەوە و دەرگای هۆڵەکانی خوێندن بکرێتەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە لە ناڕەزایەتی و کێشە و گرفتەکانی مامۆستایان تێدەگەین و داواکارین کە حکومەتی عێراق پابەندی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی کە ئێمە سەرجەم پابەندبوونەکانمان لە یاسای بودجەدا جێبەجێکردووە.