قەتەر کاتی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەی غەززەی ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / غەززە ئیسرائیل


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کاتی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەی غەززەی ڕاگەیاند.
ماجد ئەنساری ڕایگەیاند کە ئاگربەستە کاتی و مرۆییەکەی غەززە لە ڕۆژی هەینی 24 ی تشرینی دووەمەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئاگربەستەکە 4 ڕۆژە دەبێت و بڕیارە هەر دوو لا چەند پابەندبوونێکی خۆیان جێبەجێ بکەن
بڕیارە ڕۆژانە 200 بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی غەززە بکرێت.
هەروەها بڕیارە 50 کەس لە ژنان و منداڵانی ئیسرائیلی لە لایەن حەماسەوە ئازاد بکرێن. هەروەها لە بەرامبەر هەر دیلێکی ئیسرائیلی، سێ دیلی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن.
لە لایەکی دیکەوە ئیسرائیل بڕیارە گەشتی فڕۆکە شەڕکەرەکانی لە باشوری غەززە ڕابگرێت و لە باکوری ئەم شارەش بۆ ماوەی 6 کاتژمێر ئەو گەشتانە ڕادەگیرێن.