لە کۆبوونەوەکەی یەکێتی و گۆڕاندا چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی دلێر عەبدولخالەق پەرلەمانی کوردستان هەرێمی کوردستان


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
شاندی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ شەممە لە گەڵ شاندی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووە.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاندووە کە تاوتوێی پرسە سیاسی، ئەمنی و کارگێڕییەکان لە عێراق و هەرێیمی کوردستان کراوە.
دلێر عەبدولخالەق وتی کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پرسێکی نیشتمانییە و ئێمە و یەکێتی لە گەڵ ئەوەداین هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوە بچێت.
ڕاشیگەیاند کە لەو کۆبوونەوەدا باسی ئەوە کراوە کە چۆن بتوانین هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان لەو ئاڵنگاری و تەحەدییانەی بە شێوەیەکی گشتی ڕوبەڕوی ناوچەکە بوونەتەوە پارێزراو بن و کورد نەبێتە بەشێک لە ململانێکان.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان وتی کە ئەرکی لایەنەکانی ناو حکومەت و ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە لە سەر ستراتیژێکی نیشتمانی بگەنە ڕێکەوتن.