یەکێتی و کۆمەڵ جەخت لە سەر وتووێژی نیشتمانی دەکەنەوە

(0) / / كوردستان / عێراق هەرێمی کوردستان


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
شاندی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و عەلی باپیر کۆبوونەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەشی هەر دوو لادا هاتووە کە لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکە وتووێژ کرا و جەخت لە سەر پێویستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵک و خاکی کوردستان کرایەوە.
یەکێتی و کۆمەڵ جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە دەبێت کێشەی بژێوی هاووڵاتیان بە گشتی و مووچەخۆران بە تایبەت بە شێوازی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.
هەر دوو لا ڕایانگەیاندووە کە دەبێت لە پرسە چارەنووسسازەکاندا کۆدەنگی نیشتمانی هەبێت و لە هەرێمی کوردستان گرنگی بە وتووێژی نیشتمانی بدرێت.