ئەردۆغان بۆ ڕەئیسی: جیهانی ئیسلام دەبێت لە بەرامبەر ئیسرائیل هەڵوێستی هاوبەشی هەبێت

(0) / / ئاسیا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان غەززە تورکیا ئێران


Nov 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، دۆخی ناوچەکە بە تایبەت غەززەی تاوتوێ کردووە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا بە ئیبراهیم ڕەئیسیی ڕاگەیاندووە کە جیهانی ئیسلام دەبێت لە بەرامبەر تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە هەڵوێستێکی هاوبەشی هەبێت.
هەر دوو سەرۆک کۆماری تورکیا و ئێران هەروەها جەختیان لە سەر ئەوەش کردووەتەوە کە دەبێت ئاگربەستی غەززە درێژ بکرێتەوە و ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان زیاتر و خێراتر بکرێت.