چەندین ئەندامی داعش لە عێراق دەستگیر کران

(0) / / ئاسیا / عێراق داعش


Nov 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
هەواڵگری سەربازیی عێراق ڕایگەیاندووە کە 4 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کراون.
لە ڕاگەێندراوێکی دەزگای هەواڵگری سەربازیی عێراقدا هاتووە کە ئەو 4 تیرۆریستیە لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کراون.
لەو ڕاگەێندراوەدا ئاماژە بە جۆری ئۆپەراسیۆنەکە و وردەکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانە نەدراوە.
عێراق ساڵی 2017 سەرکەوتنی بە سەر گرووپی تیرۆریستی داعشدا ڕاگەیاند بەڵام ئەندامان و شانە نوستووەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بەردەوام لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانەوە هەوڵی لەناوبردنیان دەدرێت.