بۆ کێشەی کارەبای هەرێم چارەسەر ناکرێت؟

(0) / / فایلی تایبەت / هەرێمی کوردستان


Nov 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کێشەکەیان نەبوونی سووتەمەنی تەواوە و ئەگەر سووتەمەنی پێویست هەبێت دەتوانن بە بێ موەلیدە 24 کاتژمێر کارەبا دابین بکەن.
کامیل قەزاز ڕایگەیاندووە کە ژێرخانە هەیە کە 7 هەزاری تێپەڕ کردووە بەڵام سووتەمەنی وەک پێویست نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوەی ئێستا بەرهەم دێت لە کۆرمۆر و داناغاز، دێتە لای ئێمە، بەڵام هێشتا بەشی بەکارخستنی یەکەکان ناکات و یەکە هەیە تا ئێستا وەستاوە.
بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە ئەگەر سووتەمەنی پێویست هەبێت، بە پێی ئەو ژێرخانەی هەیە دەکرێت 24 کاتژمێر بە بێ موەلیدە کارەبا دابین بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە چەند هۆکارێک بە تایبەت سیاسی، ڕۆڵیان لەم دۆخەی کارەبادا هەیە.