لەتیف ڕەشید باس لە قەیرانێکی گەورە لە عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / ئیمارات عێراق لەتیف ڕەشید


Dec 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورەی کەم ئاوی بووەتەوە.
لەتیف ڕەشید لە میانەی وتارێکی لە کۆبوونەوەی لوتکەی کەشوهەوا ناسراو بە cop 28 کە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو، وتی: عێراق ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورەی کەم ئاوی بووەتەوە، ئەویش بە هۆی کەمبوونی گەیشتنی ئاو لە وڵاتانی سەرچاوەی ئاوەکانەوە و کاریگەری گۆڕانکاری کەشوهەوا و شێوازی ئاودێری کۆن کە بووەتە هەڕەشە لە سەر کەلتوری شارستانی و ئێستا و داهاتووی وڵاتەکەمان.
ناوبراو بە پێویستی زانی کە کۆمەڵەیەکی هەرێمی لە هەشت وڵاتەکەی کەنداوی فارس بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا پێک بهێندرێت و جەختیکردەوە لە سەر گرنگی هەوڵدانی زیاتر بۆ کارکردنی پێکەوەیی وەک یەک گرووپی دانوستان و خاوەن هەڵوێستی یەکگرتوو بۆ ئەوەی ئاستەنگەکانی داهاتووی کەشوهەوای ناوچەکە بۆ جیهان بخەنەڕوو و مافی گەلەکانیان مسۆگەر بکەن.