ئەردەن: 18 تۆمەتباری کودەتاکەی ئەم دواییە دەستبەسەر کران

(0) / / ئاسیا / ئەردەن


Apr 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەردەن کۆتایی لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە هەوڵی کودەتای ئەم دواییە و دەستبەسەرکردنی 18 تۆمەتباری ڕاگەیاند.

بەرپرسانی ئەردەن ڕایانگەیاندووە کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە هەوڵی کودەتای ئەم دواییە، 18 کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی ئەم وڵاتە دەستبەسەر کراون.

لیوا حازم مەجالی دادوەری سەربازی و داواکاری گشتی دادگای ئاسایشی ئەردەن ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دۆسیەی هەوڵی کودەتاکەی ئەم دواییە بە کۆتایی گەیشتووە./.