سوپاسالاری ئێران: ئامادەین لە بەرامبەر هەڕەشەکان بەرگری لە عێراق بکەین

(0) / / ئاسیا / ئێران داعش فەریق محەممەد باقری


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
سوپاسالاری ئێران ڕایگەیاند کە ئامادەین لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک لە سەر یەکپارچەیی خاک و دەسەڵاتی عێراق هاوکاری ئەم وڵاتە بکەین.
فەریق محەممەد باقری لە یەکەم سەردانی فەرمی خۆی بۆ عێراق لە گەڵ ژنڕاڵ عەبدولئەمیر یاروڵڵا سوپاسالاری ئەم وڵاتە بە ئاماژە بە هاوبەشییەکان و پەیوەندی زۆر باشی نێوان گەلانی ئێران و عێراق وتی: ئاسایش و سەقامگیرییەکی باش لە عێراقدا هەیە و ئەم وڵاتە بەرەو گەشە و پێشکەوتن دەڕوات.
باقری سەردەمی شەڕی دژ بە داعشی بە لاپەڕەیەکی زێڕینی مێژووی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق ناو برد و وتی: تەنیا وڵاتێک کە لەو شەڕەدا هاوکاری عێراقی کرد کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
ناوبراو وتی: ئێران و عێراق خاوەنی ئەزموونێکی زۆر باشی شەڕی دژ بە تیرۆریزمن و دەتوانن بە پلانێکی گونجاو کەڵک لە ئەزموونە هاوبەشەکان وەربگرن.
سوپاسالاری ئێران ڕایگەیاند کە سنورە هاوبەشەکانی هەر دوو وڵات دەرفەتێکە بۆ زیاتربوونی هاوکارییەکان و کەڵک وەرگرتن لە دەرفرایەتییە بەرامبەرەکان.
سوپاسالاری عێراقیش وێڕای دەستخۆشی لە ئێران و هاوکارییەکانی لە شەڕی دژ بە داعش، ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازی و بەرگرییەکان ڕاگەیاند.