عێراق: دەمانەوێت ببینە وڵاتێکی خاوەن درۆن
(0) /
بەرپرسی دەستەی پیشەسازی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەیەوێت ببێتە خاوەن درۆن و لە بوارە جیاجیاکاندا کەڵک لەم تەکنۆلۆژیایە وەربگرێت.
مستەفا عاتی ڕایگەیاند کە عێراق دەیەوێت بە جیدی کار لە سەر خۆماڵیکردنی درۆن و چەکی جۆربەجۆری سەربازی بکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە تەکنۆلۆژیای درووستکردنی درۆن دەکەینە خۆماڵی و لە بوارەکانی وەک سەربازی، چاودێری هێڵەکانی کارەبا و کشتووکاڵ کەڵکی لێوەردەگرین.
عاتی وتی کە عێراق هەوڵ دەدات بە هۆی پێویستی بەشە جیاجیا سەربازییەکانی ڕوو لە وەبەرهێنانی چەکی جۆربەجۆر و پێداویستییەکانی دیکە بکات.
تێبينيێك بنێرە: