ئەردۆغان: بۆ دادگاییکردنی نتانیاهۆ ئامادە دەبین

(0) / / ئاسیا / غەززە تورکیا ئیسرائیل ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Dec 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا بە توندی ڕەخنەی لە بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوا و لاوازبوونی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیدانەنەکردنی تاوانەکانی ئیسرائیل گرت و ڕایگەیاند کە ئەنکەرە بۆ بەرەوپێشبردنی دادگاییکردنی دەسەڵاتدارانی تەل ئەبیب ئامادە دەبێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیی بە قەسابەکەی غەززە ناو بردەوە و ڕایگەیاند کە ئەنکەرە بۆ دادگاییکردنی ئامادە دەبێت.
ناوبراو وتی کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان توانای پاراستنی فەرمانبەرانی خۆیی لە کەرتی غەززە نییە و تەنانەت بەیاننامەیەکی بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ئیسرائیل نەبووە.
ئەردۆغان وتی کە بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە کوشتنی پەیامنێران و پزیشکانی غەززە، هاندەری ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر بووە.
وتیشی کە نتانیاهۆ وەک قەسابەکەی غەززە لە مێژوودا ناوی دەمێنێتەوە و ئێمە بۆ دادگاییکردنی ئامادە دەبین.