سودانی بڕیارێکی لە سەر هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەرکرد
(0) /
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی بودجەیەک بە مەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاسپاردووە.
جومانە غەلای ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ دابینکردنی بودجەیەک بە مەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کۆمیسیۆن بە پێی کارنامەی خۆی بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و جەختیش لە سەر بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە لە کات و ساتی دیاریکراوی خۆیدا دەکاتەوە.
تێبينيێك بنێرە: