ساندرز ڕەخنە لە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل دەگرێت

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا بێرنی ساندرز غەززە ئیسرائیل


Dec 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
سیناتۆرێکی ئەمریکی بە توندی ڕەخنەی لە بەردەوامی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە شەڕی غەززە گرت.
بێرنی ساندرز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە پێم وایە پێدانی 10 ملیار و 100 ملیۆن هاوکاری سەربازیی بێ مەرج کە بە حکومەتەکەی نتانیاهۆ موڵەتی درێژەپێدانی شەڕی ئێستا دەدات، نابەرپرسانەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ساڵانە 3 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئیسرائیل دەکات، بایدن لە کۆنگرە داوای 14 ملیار و 300 ملیۆن هاوکاری زیاتری کردووە و ئەوەشی وتووە کە کۆنگرێس یاسای چاودێری و سنوردارکردنی هاوکارییەکان بە لاوە بنێت. ئەم سیاسەتەی پێدانی چەکی سپی دەبێت کۆتایی بێت.