بافڵ تاڵەبانی لە گەڵ نوری مالیکی کۆبووە

(0) / / كوردستان / نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی بەغدا


Dec 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لە گەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووە.
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوایکرد کە شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵ بە ناکۆکی و ململانێکان نەکرێت و ژیانی خەڵک پارێزراو بێت.
لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە سەر گەشەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و هاوبەشەکانی هەر دوو لا کرایەوە لە پێناو هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و سەقامگیری لە وڵاتدا.
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک بە شێوازی شەفاف و بێگەرد زۆر گرنگە و دەبێت ئەو پرۆسەیە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بێت.