ئەمریکا پەیامێکی گەیاندە حکومەتی عێراق
(0) /
بە هۆی بۆردومانکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا، ئەو وڵاتە پەیامێکی گەیاندە حکومەتی عێراق.
وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە ئاماژە بە هێرشە ڕۆکێتییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند کە ئێمە پەیامی خۆمان بۆ حکومەتی عێراق نوێ دەکەینەوە بۆ ئەوەی کە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی فەرمانبەران و دیپلۆماتکاران و نوێنەرایەتییەکانمان.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە واشنتن بەرگری لە خۆی دەکات لە هەر شوێنێکی جیهان و بە هەر ئامرازێکی پێویست.
تێبينيێك بنێرە: