ئەردۆغان: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووەتە ئەنجومەنی پشتیوانی لە ئیسرائیل

(0) / / ئەمەریکا / تورکیا ئیسرائیل


Dec 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووەتە ئەنجومەنی پشتیوانی لە ئیسرائیل.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی: ئیسرائیل لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە پشتیوانییەکی بێسنور دەکرێت و ئەمەش وایکردووە کە دەست بە هەموو تاوان و دڕندەییەک بدات.
ناوبراو وتی: ئاگربەستی غەززە بە هۆی مافی ڤیتۆی ئەمریکاوە ڕەتکرایەوە و ئەنجومەنی ئاسایش بەم پێکهاتەوە ناتوانێت باس لە دادپەروەری بکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویست بە چاکسازی لە پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە.