بۆ ڕەئیسی سەردانی تورکیای نەکرد؟

(0) / / ئاسیا / ڕەئیسی فەڵەستین ناسر کەنعانی تورکیا ئێران


Dec 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دواکەوتنی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ تورکیا ڕوونکردنەوەی دا.
ناسر کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە هەڵوەشانەوە یان دواکەوتنی سەردانەکەی ڕەئیسی بۆ تورکیا وتی: ئەم سەردانە لە چوارچێوەی وتووێژی تەلەفوونیی سەرۆک کۆمارانی هەر دوو وڵات بە پێی ئو دۆخەی لە فەڵەستین دەبینرێت، هەڵوەشایەوە.
ناوبراو وتی: بڕیاربوو کە ئەم سەردانە پاش ئامادەبوونی شاندەکانی ئێران و تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بکرێت کە ئەڵبەت بە هۆی دواکەوتنی پێدانی ڤێزەی وەزیری دەرەوە، سەردانەکە لە لایەن شاندەکەی ئێرانەوە نەکرا.
کەنعانی وتی: ئێران و تورکیا لە بوارە جیاجیاکاندا پەیوەندییەکی نزیکیان پێکەوە هەیە و چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی ناوچەکە پێداچوونەوە بە سەر پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بکەن کە ئەمەش چاوەڕوانییەکی ڕەوای گەلی فەڵەستینە.