مەسرور بارزانی بەرگری لە مافی پێکهاتەکان دەکات

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی عێراق


Dec 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەرگرییەک لە پێکهاتەکان، نامەیەکی ئاراستەی سێ بەرپرس لە عێراق کردووە و پاراستنی مافەکانی ئەوانی بە پێویست زانیوە.
مەسرور بارزانی لە نامەیەکدا بۆ هەر یەک لە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، جنین پلاسخارت نێردەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و عومەر ئەحمەد محەممەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایکردووە کە دەستکاری مافی پێکهاتەکان نەکرێت و مافەکانیان پارێزراو بێت.
لە نامەکەی مەسرور بارزانیدا نیگەرانی و ناڕەزایی لە بەرامبەر هەوڵی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی و مافی پێکهاتەکانی کوردستان دەربڕاوە.