وەزیرانی ناوخۆ و دارایی هەرێم لە گەڵ سودانی کۆبوونەوە

(0) / / كوردستان / عێراق هەرێمی کوردستان محەممەد شیاع سودانی هەولێر


Dec 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
هەر دوو وەزیری ناوخۆ و دارایی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
ڕێبەر ئەحمەد و ئاوات شێخ جەناب وەزیرانی ناوخۆ و دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە چوارچێوەی شاندێکدا سەردانی بەغدایان کردووە، لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەدا بەدەر لە تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەمنی و دارایی و ئابوری، هەر دوو لا باسیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی هەرێمی کوردستانیش کردووە کە بڕیارە مانگی شوباتی ساڵی 2024 بەڕێوە بچێت.
سودانی و وەزیرەکانی هەرێم جەختیان لە سەر گرنگی زیادکردنی هاوئاهەنگی لە نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان، بە تایبەت کێشەی دەروازە سنورییەکان و یەکخستنی سیاسەتی گومرکی و یاسای پاراستنی وەبەرهێنان بە جۆرێک لە بەرژەوەندی نیشتمانیدا بێت.