ڕووسیا: شێوازی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە قبووڵ ناکەین

(0) / / ئەورووپا / حەماس سێرگێی لاوڕۆڤ ئیسرائیل غەززە ڕووسیا


Dec 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ناتوانێت شێوازی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە قبووڵ بکات.
سێرگێی لاوڕۆڤ وتی کە ئێمە لە هەمان 7 ی تشرینی یەکەمەوە هێرشی سەر خەڵکی سڤیلمان لە ئیسرائیل ئیدانە کرد و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانمان کرد.
ناوبراو وتی: لە هەمان کاتدا ناتوانین هێرشەکان و شێوازی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی غەززە قبووڵ بکەین.
لاوڕۆڤ وتی: تەل ئەبیب پێی وایە کە مافی ئەوەی هەیە بە هەر ئامرازێک دەتوانێت حەماس لە ناو ببات، ئەنجامی وەها بیرکردنەوەیەکیش زیاتربوونی ژمارەی ئەو کەسانەیە کە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژراون و بریندار بوون.