بانگەشەی گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی دەکرێت

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی محەممەد عەلاوی عێراق


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرکردەیەکی پارتی تەقەدوم ڕایگەیاندووە هەوڵێکی یاسایی هەیە بۆ ئەوەی محەممەد حەلبوسی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بگەڕێتەوە.
محەممەد عەلاوی ڕایگەیاندووە کە هەوڵێکی یاسایی لە ئارادایە بۆ گەڕانەوەی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستەکەی، بە پێی ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەری گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی هەیە و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ.