قوباد تاڵەبانی سەردانی ماڵی چەتۆ ساڵحی کرد
(0) /
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی بریکاری وەزیری ناوخۆی کرد و ڕایگەیاند کە وەک وەفایەک ئەوەی کردووە.
قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ یەک شەممە بە سەردانێک گەیشتە ماڵی چەتۆ ساڵح بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی یەکێتی کە ماوەیەکە گرژی کەوتووەتە پەیوەندییەکانی لە گەڵ حیزبەکەی.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ سەردانی ماڵی چەتۆ ساڵحی کردووە، وەک وەفایەک بۆ بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و خاوەنی پۆلێک شەهید.
ناوبراو چەتۆ ساڵحی وەک هەڤاڵ و هاوڕێی خۆی ناو بردووە.
تێبينيێك بنێرە: