یەکێتی: پۆستی پارێزگاری کەرکوک مافی ئێمەیە

(0) / / كوردستان / کەرکوک ڕزگار حاجی حەمە


Dec 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بە پێی ئەنجامی دەنگەکان پۆستی پارێزگاری کەرکوک مافی ئەم حیزبەیە.
ڕزگار حاجی حەمە ڕایگەیاندووە کە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ڕێژەی دەنگەکانی یەکێتی لە سەدا 90 بەرز بووەتەوە و بە پێی ئەنجامی دەنگەکانیش دەبێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی بێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە یەکێتی نیوەی زیاتری دەنگەکانی سنوری کەرکوکی بە دەست هێناوە، ئەگەرچی بە هۆی پەرتەوازەییەوە دەنگی کورد زۆر فەوتا بەڵام ئێستا دەرفەت بۆ دروستبوونی یەکڕیزی ماوە.