ئایا سەفین مەلا قەرە دەبێتە ڕێکخەری گشتی گۆڕان؟

(0) / / فایلی تایبەت / نزار مەحمود عێراق


Dec 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان پێشبینی ئەوەیکردووە کە بە هۆی ڕێکارەکانی کۆمیسیۆنی عێراقەوە دوو ڕۆژ هەڵبژاردنی ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن لە وادەی خۆیدا دوا بکەوێت.
نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە بڕیار بووە هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەکە 25 ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت بەڵام بە هۆی ڕێکارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە دوو ڕۆژ دوا دەکەوێت تا نوێنەریان ئامادە بێت.
بە وتەی ناوبراو 15 کەس خۆیان بۆ خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان کاندید کردووە و کەس لەوان پێشتر ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن نەبوون.
ڕاشیگەیاندووە کە تا ئێستا کەس خۆی بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی کاندید نەکردووە و قسە لە گەڵ سەفین مەلا قەرە کراوە تا ئەو پۆستە وەربگرێت.
نزار مەحمود ڕایگەیاندووە کە پۆستی ڕێکخەری گشتی گۆڕان بەرپرسیاریەتییەکی قورسە و هەموو کەس ناتوانێت خۆی لەو پۆستە بدات، بە تایبەت لە قۆناغی ئێستادا کە هەستیارە و لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق لە ساڵی 2021 گۆڕان هیچ کورسییەکی بە دەست نەهێنا و هەموو کەس بەو پۆستە ناوێرێت.