عێراق داوای سزادانی نێودەوڵەتی ئیسرائیل دەکات

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل فەڵەستین محەممەد شیاع سودانی غەززە عێراق


Dec 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی فەڵەستین لە تاران جەختیکردەوە کە دەبێت ئیسرائیل بە هۆی تاوانەکانی لە غەززە ڕوبەڕوی سزادانی نێودەوڵەتی ببێتەوە.
لە پەیامەکەی محەممەد شیاع سودانی کە لە لایەن وەزیری گواستنەوەی عێراقەوە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی فەڵەستین لە تاران خوێندرایەوە، هاتووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە تایبەت لەم وەرزەی سەرمادا هەوڵێکی جیدی بدەن.
ناوبراو هەروەها جەختیکردووەتەوە کە دەبێت ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سزا بدرێت و تاوانە دڕندانەکانی لە دژی دانیشتووانی غەززە ئیدانە و ڕیسوا بکرێت.
سودانی ڕایگەیاندووە کە ئەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەیکات کۆمەڵکوژییەکی گەورەی ئەم سەدەیە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئیسرائیل لە لایەن زلهێزەکانەوە پشتیوانی دەکرێت، ئەو وڵاتانەی کە ئەرکە مرۆیی و ئەخلاقییەکانی خۆیان لەبیرکردووە.