ڕووسیا هەڕەشەی کردنە ئامانجی بنکە سەربازییە بیانییەکان لە ئۆکراینا دەکات

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ڕووسیا


Dec 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکراینای لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە بە هیچ ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ ئامادەیی ئەوەی هەیە هێرش بکاتە سەر هەر بنکەیەکی سەربازی کە لەو وڵاتەدا بکرێتەوە.
دیمێتری مێدڤێدۆڤ ڕایگەیاند کە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکراینا لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە هیچ گرنگییەکی نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە هەر کاتێکدا ئامادەیی ئەوەی هەیە کە هێرش بکاتە سەر بنکە سەربازییە بیانییەکانی ناو خاکی ئۆکراینا.