لە هەرێمی کوردستان هەموو مامەڵەیەک بە دینار دەکرێت

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان عێراق کەمال موسلیم


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ساڵی 2024 هەموو مامەڵەیەکی دارایی بە دینار دەکرێت.
کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی، لە ساڵی 2024 هەموو مامەڵەکانی حکومەتی عێراق بە دینار دەبێت و حکومەتی هەرێمیش پابەندی ئەو بڕیارە دەبێت.
ناوبراو وتی کە لە ساڵی 2024 هەموو قیستی کۆمپانیاکان بە دینار دەدرێتەوە کە پێشتر ئەو قەرزانە بە دۆلار دراونەتەوە.