باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراقییەکان دەپاڕێتەوە

(0) / / ئەمەریکا / ئەلینا ڕۆمانۆسکی ئەمریکا عێراق


Dec 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق داوای لە حکومەتی ئەم وڵاتە کردووە کە هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی وڵاتەکەی ڕابگیرێت و ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە عێراق میوانن.
ئەلینا ڕۆمانۆسکی پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لای سەرۆک کۆماری ئەمریکا هیچ شتێک هێندەی پاراستنی گیانی ئەمریکییەکان گرنگ نییە کە لە ناوچە مەترسیدارەکاندا خزمەت دەکەن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە عێراق میوانن و هێرشکردنە سەر ئەو هێزانە بە واتای هێرشکردنە سەر عێراقە.
ڕۆمانۆسکی داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ڕابگیرێت.