سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارێکی لە سەر یاسای دادگای فیدراڵی دەرکرد
(0) /
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راوێژكارێكی راسپارد بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د یاسری راوێژكاری بۆ كاروباری ده‌ستوری راسپاردووه كه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ پێداچوونه‌وه به یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لیژنه‌كه نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت و ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له خۆده‌گرێت و ئه‌ركی پێداچوونه‌وه ده‌بێت به یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی كه له ساڵی 2015دا حكومه‌ت ئاماده‌ی كردووه و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كاندا سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای نوێ بۆ دڵنیابوون له ته‌واوبوونی بنیاتنانی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "حكومه‌ت له ڕێگه‌ی ره‌شنووسی یاساكه هه‌وڵده‌دات سه‌رله‌نوێ چاوخشاندنه‌وه به هه‌ندێ پرس و ده‌ق بكرێت كه له خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌ماندا ناڕه‌زایه‌تیان له‌سه‌ر بووه و له هه‌ردوو لایه‌نی شكڵی و بابه‌تییه‌وه باشتر كراون".
راشیگه‌یاندووه كه ئه‌م كاره دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی حكومه‌ته بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونه به ده‌ستوور كه به‌پێی یاسای ژماره 30ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو ده‌سه‌ڵاتی زیاتری به دادگای باڵای فیدراڵی به‌خشیوه.
تێبينيێك بنێرە: