زانیاری لە سەر کۆبوونەوەی نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی و سودانی ئاشکرا دەبێت

(0) / / كوردستان / عێراق محەممەد شیاع سودانی


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەدا محەممەد شیاع سودانی بەڵێنی بە مامۆستایانی ناڕازی داوە کە پاش دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق پرۆژەی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە ڕەوانە بکرێت بۆ دەنگدان و پەسەندکردنی دووبارەی.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها جەختیکردووەتەوە کە دەبێت بودجە لە خەرجی فیعلی جیا بکرێتەوە و مووچەی فەرمانبەران بە جیا ڕەوانە بکرێت.
یەکێک لە داواکارییەکانی مامۆستایانی ناڕازی ئەوە بووە کە مووچەکانیان ڕاستەوخۆ لە سەر بانکی عێراقی وەربگیرێت بەڵام تا ئێستا ئەو پرسە یەکلایی نەکراوەتەوە.