ئەمریکا بۆ هێرشی سەر حوسییەکانی یەمەن ئامادە دەبێت

(0) / / ئەمەریکا / نیۆیۆرک تایمز ئەمریکا ئیسرائیل


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بۆ بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکانی حوسییەکانی یەمەن بە تایبەت بنکە مووشەکی و درۆنییەکانی ئەو گرووپە ئامادە دەبێت.
ئەمریکا وەک پشتیوانییەک بۆ ئیسرائیل لە دەریای سوور پەنا بۆ هێرشی سەر حوسییەکانی یەمەن دەبات. ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز زانیاری گرنگی لە سەر ئەمە ئاشکرا کردووە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکا و حوسییەکان بووەتە بژاردەیەکی قورس بۆ واشنتن.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا یان دەبێت هێرش بکاتە سەر بنکە مووشەکی و درۆنییەکانی حوسییەکان یان چاوەڕوانی کشانەوەی ئەوان بێت.